تبلیغات
✿✿بشارت besharat✿ ✿ - شه وی قه در
چهارشنبه 18 مرداد 1391

شه وی قه در

   نوشته شده توسط: سالار عبدی    نوع مطلب :تفسیرآیات ،




لەقورئاندا سورەتی قەدر ھەردوو باسی قورئان و ڕۆژوو پێکەوە گرێ دەدات ، چونکە لە ئایەتی (إنا أنزلناه فی لیلة القدر ) پیتی (ە) ڕاناوی لکاوە ، ئاماژەیە بۆ قورئان ، (لیلة القدر)یش شەوێکە لەشەوەکانی مانگی ڕەمەزان ، بۆیە دەبینیت:

یەکەم : ئەم سورەتە لە(٣٠) وشە پێکھاتووە ، وەک ئاماژەیەک بۆ (٣٠) جوزئی قورئان و (٣٠)ی رۆژی مانگی رەمەزان.

دووەم : ئەم سورەتە لەڕیزبەندیدا سورەتی ژمارە (٩٧)ە ، کەوتۆتە دوای یەکەم سورەتی قورئان (أقرأ باسم ربك الذی خلق) (٩٦) و پێش سورەتی (البّینە)(٩٨)، واتە لەنێوان دوو سورەتدایە کەھەردووکیان باس لەقورئان دەکەن.

سێیەم : کۆی پیتەکانی ئەم سورەتە (١١٤) پیتە ، ئەمەش یەکسانە بەژمارەی سورەتەکانی قورئان.

چوارەم : ئەم سورەتە (٥) ئایەتە ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ (٥) پایەو روکنەکانی ئیسلام و ، بۆ (٥) فەرزەی نوێژ.

پێنجەم : راستە ڕای بەھێز ئەوەیە کە شەوی قەدر لەیەکێک لە (١٠) شەوەکانی دوایی رەمەزاندایە ، بەڵام زۆر ئاماژەش ھەن کە ئەو شەوە شەوی (٢٧)بێت ، لەوانە :

یەک : بەئاماژەی ئەوەی کە لەم سورەتەدا (٣) جار دەستەواژەی (لیلە القدر) ھاتووەو ، (لیلە القدر)یش لە(٩) پیت پێکھاتووە ، (٣)جاران (٩)ش دەکاتە (٢٧).

دوو : ئەم سورەتە (٣٠) وشەیە بەژمارەی مانگەکە ، وشەی (ھی) کەڕاناوی جودایەو ئاماژەیە بۆ وشەی (لیلە)، ریزبەندیی وشەی(ھی)ە (٢٧)مین وشەیە لەم سورەتەدا..

بەڵام لەرووی فیقھەوە و سەبارەت بەدیاریکردنی شەوی قەدر (شێخ موحەممەد شەنقیتی) دەڵێت :

زانایان زیاتر لە (٤٠) ڕاو قسەیان ھەیە لەبارەی دیارکردنی شەوی قەدر ، بەڵام رای بەناوبانگ و جەماوەری زانایان ئەوەیە کە لەشەوە تاکەکانی دە شەوی کۆتاییدایە ، ئەمەش رای مالیکیەکان و شافیعییەکان و حەنبەلییەکان و ئەوزاعی و ئەبوسەورە.

بەڵام ڕای دیار و بەناوبانگ لای مالیکییەکان ئەوەیە کەشەوی (٢٧)ه.

لای حەنبەلییەکانیش ھەروایە ، بۆیە ئیمامی (ئەلبەھوتی) دەڵێت : زیاترین ئومێد وایە کەشەوی (٢٧) بێت.

ئیمامی (ئەلتەحاوی) دەڵێت : زۆرێک لەزانایان وای بۆ دەچن کەشەوی (٢٧)ە ، ئەمەش قسەی (ئیبنو عەبباس) و (کۆمەڵێک سەحابە)یەو، ئیمامی (العینی)یش لەشەرحی سەحیحی بوخاریدا ئاماژەیەکی ئاوای ھەیە.

(ئەلشەربینی ئەلخەتیب)یش دەڵێت : (ئیبن عەبباس) و(ئوبەی کوڕی کەعب ) خوا لێیان رازیی بێت گوتوویانە: کەشەوی (٢٧)ە . ئەمەش مەزھەبی زۆرینەی ئەھلی عیلمە.

ئیمامی (شافیعی)یش لەمەزھەبی قەدیمیدا ئاماژەی بۆ شەوی (٢١) و(٢٣) کردووەو ، دەڵێت پاشان (٢٧).

تێبینیی :

لەکۆتاییدا گرنگە ئەوە بڵێین کە واباشە بایەخ بەھەر (١٠) شەوەکە بدرێت ، لەگەڵ بایەخێکی زیاتر بەشەوی (٢٧).

عبد الرحمن صدیقhttp://www.abdulrahmansidiq.com


 


lauricebulow.jimdo.com
سه شنبه 17 مرداد 1396 09:37 قبل از ظهر
Hi! Do you know if they make any plugins to protect against hackers?
I'm kinda paranoid about losing everything I've worked hard on.
Any tips?
لاتحزن
شنبه 21 مرداد 1391 01:55 بعد از ظهر
چه بزرگ تاوانى است كه كارامروز را به فردا بگذاریم!
در دهه اخیر رمضان قرار داریم كه در آن شبى به نام قدر است
"فرصت باقی مانده را از دست ندهیم"
با این عنوان به روزیم

لاتحزن
پنجشنبه 19 مرداد 1391 06:51 بعد از ظهر
سلام چون به زبان کردی بود چیزی متوجه نشدم
پاسخ سالار عبدی : ببخشید!!!
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر