تبلیغات
✿✿بشارت besharat✿ ✿ - گەواھییەک بۆ مێژوو.... بەرنادشۆ دەربارەی پێغەمبەری خوا چی دەڵێت:

گەواھییەک بۆ مێژوو....
بەرنادشۆ دەربارەی پێغەمبەری خوا چی دەڵێت:

بەرنادشۆ کە زانایەکی ئینگلیزییەو لە دایک بووی شاری کانیای (١٨١٧ - ١٩٢٠) زایینیە، نووسراوێکی نووسی بە ناوی (موحەممەد)، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەریتانیا نووسراوەکەی ناوبراویان سووتاند، کە تیایدا ئەڵێت: (بێگومان جیھان زۆر پێویستی بە پیاوێک ھەیە لە شێوەی موحەممەد بیر بکاتەوە، ئەو موحەممەدەی توانی وا بکات ئایینەکەی بە بەردەوامی و نەبڕاوەیی بمێنێتەوەو ڕێزدار بێت، من زۆرێک لە ھۆزو گەلی خۆم دەبینم چوونەتە ناو ئایینی موحەممەد بە ئاشکرا، ئەم ئایینە پێگەیەکی فراوان بوو بۆ خۆی لە کیشوەری ئەورووپا دائەمەزرێنێ، پیاوانی کەنیسە لە سەدەکانی ناوەڕاست وایان لە خەڵک گەیاندبوو کە موحەممەد دژی ئایینی مەسیحییەتییە، بەڵام من دیراسەی ژیانی ئەو پیاوەم کرد، بینیم شتێکی زۆر سەرسورھێنەر و دژی مەسیحییەتیش نییە، بەڵکو پێویستە ناوی لێ بنرێ (ڕزگارکەری مرۆڤایەتی)، بە بۆچوونی من ئەمڕۆ ئەو پیاوە ئەگەر ئیش و کارەکانی جیھان لە ئەستۆ بگرێ ئەتوانێ ھەموو کێشەکانی چارەسەر بکات بە شێوەیەک ئاشتی و خۆشبەختی و خۆشبەختی بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی فەراھەم بھێنێت.!!!


 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر